سیستەمی پاشكه‌وتی مووچە، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كۆ كرده‌وه‌

سیستەمی پاشكه‌وتی مووچە، په‌رله‌مان و حكوومه‌تی كۆ كرده‌وه‌
تاوتووکردنی سیستەمی نوێی مووچە و دەستکاریکردنی سیستەمی پاشەکەوت، حكوومه‌ت و په‌رله‌مانی كوردستانی كۆ كرده‌وه‌ و، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، شاندێكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی (قوباد تاڵەبانی) لەگەڵ، (جەعفەر ئیمینکی) جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و سەرۆكفراكسیۆنەكان ‌و لیژنە پەیوەندیدارەكان لە کۆبوونەوەدان.


له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سەرۆكفراكسیۆنەكانی پەرلەمان ‌و لیژنە پەیوەندارەكان لەبارەی خستنەڕووی هەنگاوەكانی چاكسازیی داراییی حكوومەت ‌و پرسی پاشەكەوتی مووچە گفتوگۆ ده‌كه‌ن.

دوای كاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان لە 15-9-2017، ئەوە یەكەم سەردانی شاندی باڵای حكوومەتی هەرێمی كوردستانە بۆ پەرلەمان و گرینگترین پرسیش پاش پاش ده‌نگدان له‌باره‌ی راپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی، گفتگۆی جیددییه‌ له‌باره‌ی سیستمی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه‌.
kdp-
Top