نووسه‌رێكی ناوداری توركیا: په‌كه‌كه دژی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانە
فاتیح ئاڵتایلى لە وتارەكەی رۆژنامه‌ی (خه‌به‌ر تورك)دا، ئاماژه ده‌دات كه موسته‌فا كه‌ره‌سوو گەورە به‌رپرسی په‌كه‌كه، به ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ده‌ردی په‌كه‌كه شتێكی تره.
ئاڵتایلی هەروەها نووسیویەتی "ده‌ردی په‌كه‌كه شتێكی تره، ئه‌وان نایانه‌وێ بارزانی ببێته سه‌ركرده‌یه‌كی به‌هێز، نایانه‌وێت كورد ببێته ده‌وڵه‌ت، بۆیه خه‌باتی ئه‌وان بۆ كورد نییه، خەباتی ئەوان بۆ شتێكی تره".
نووسه‌رە توركەكە پێیوایه ده‌بێت ئیدی بزانن كه په‌كه‌كه خه‌باتی بۆ رزگاری كورد و ده‌وڵه‌ت نییه، ئه‌گه‌ر وا بوایه دژی ریفراندۆمی سەربەخۆیی بۆ ده‌وڵه‌تی كوردستان نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه.
رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان لە هەرێمی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
باسنيوز
