ژووری پارێزەرانی ئەستەنبۆڵ: حکوومەتی تورکیا لە دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم جددی نییە
لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2017 بڵاو کراوەتەوە، ژووری پارێزەرانی ئیستەنبۆڵ ڕای گەیاندووە، پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا ”دەبێ هێڵی سوور بێت“. ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ”تورکیا و حکوومەتەکەی لە شرۆڤەکردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا خۆی دەدزێتەوە و شرۆڤەیەکی شەرمەزارانە دەکات“.
ژووری پارێزەرانی ئیستەنبۆڵ لە ڕوانگەی دژایەتیکردنی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، داوایان لە حکوومەتی تورکیا کردووە کە خۆیان لەم جۆرە گوتارانە بە دوور بگرن.
هاوکات ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "پێویستە حکوومەت بۆ پاشەڕۆژی تورکیا، بێتە سەر ھێڵ و ئەو بێدەنگییەی، مانای خۆبەدەستەوەدانە".
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لەوانەی دژایەتیی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، هەڵوێستەکانی حکوومەتی تورکیا وەک کارتێک بۆ دژایەتیکردنەکەیان بەکار دەهێنن.
باسنيوز
