ژووری پارێزەرانی ئەستەنبۆڵ: حکوومەتی تورکیا لە دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم جددی نییە

 ژووری پارێزەرانی ئەستەنبۆڵ: حکوومەتی تورکیا لە دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم جددی نییە
ژووری پارێزەرانی شاری ئەستەنبۆڵ لە تورکیا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە حکوومەتی تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراقدا جددی نییە.

لە ڕاگەیاندراوێکدا کە ئەمڕۆ چوارشەممە 20/9/2017 بڵاو کراوەتەوە، ژووری پارێزەرانی ئیستەنبۆڵ ڕای گەیاندووە، پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق بۆ تورکیا ”دەبێ هێڵی سوور بێت“. ئەوەشی ئاشکرا کردووە: ”تورکیا و حکوومەتەکەی لە شرۆڤەکردنی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستاندا خۆی دەدزێتەوە و شرۆڤەیەکی شەرمەزارانە دەکات“.

ژووری پارێزەرانی ئیستەنبۆڵ لە ڕوانگەی دژایەتیکردنی خۆیان بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، داوایان لە حکوومەتی تورکیا کردووە کە خۆیان لەم جۆرە گوتارانە بە دوور بگرن.

هاوکات ئەوەشی خستووەتە ڕوو: "پێویستە حکوومەت بۆ پاشەڕۆژی تورکیا، بێتە سەر ھێڵ و ئەو بێدەنگییەی، مانای خۆبەدەستەوەدانە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە هەندێک لەوانەی دژایەتیی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکەن، هەڵوێستەکانی حکوومەتی تورکیا وەک کارتێک بۆ دژایەتیکردنەکەیان بەکار دەهێنن.









باسنيوز
Top