كۆمپانیای نیم تاكە هاوردەكاری كیا، گەرەنتی و سەلامەتی و دڵنیایی

كۆمپانیای نیم تاكە هاوردەكاری كیا، گەرەنتی و سەلامەتی و دڵنیایی
ئێستا ناوی كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل هاوشانە لەگەڵ ئۆتۆمبیلە بەناوبانگەكانی كیا لەسەر ئاستی جیهان كە دڵی عاشقانی پەرەسەندن و دڵنیایی و جوانییان لە ئۆتۆمبیلە هاوچەرخەكاندا بۆ خۆی راكێشاوە، چونكە نیم تاكە دابەشكاری بەرهەمەكانی كیای جیهانییە كە لە كارگەكانی كیا لە كۆریای باشوور هاوردەی دەكات وەك تاكە بریكاری فەرمی كیا لە هەرێمی كوردستان و باكووری عێراق لە شارەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و كەركوك و خۆی ئامادە دەكات بۆ كردنەوەی بنكەیەكی نوێی لە شاری موسڵ سەنتەری شاری نەینەوا.

بنكەكانی نیم پڕ فرۆشترین بنكەی فرۆشتنی ئۆتۆمبیلەكانی كیان، چونكە گەرەنتی فرۆشتنی لە كارگە هەیە، هەروەها كەلوپەلی یەدەگی ئەسڵی و خزمەتگوزارییەكانی چاككردنەوەی گشتیی هەیە لەسەر دەستی پسپۆری رێگا پێدراو لەلایەن كۆمپانیای كیا مۆتۆرز، ئەمەش دەبێتە مایەی رەزامەندی هاوبەشەكانی كیا، چونكە بازاڕ پڕ لە كەلوپەلی بازرگانی ساختە، ئەمەش وا دەكات كڕیاران دڵنیا بن لە كوالیتی ماددەكان و كەلوپەلی یەدەكی ئەسڵی لە كەلوپەلی بازرگانی كە سەرچاوەكەی دیار نییە.

كۆمپانیای نیم بۆ بازرگانی ئۆتۆمبیل ماوەی چوار ساڵە بەشێوەیەكی بەردەوام لە هەرێمی كوردستان بوونی هەیە و هەر لە سەرەتاوە چەندین چالاكی كۆمەڵایەتی و وەرزشی و وشیار كردنەوەی بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكانی هەرێم وەك هەڵمەتەكانی هاتوچۆ بۆ قوتابیان دەربارەی چۆنیەتی پەڕینەوەی لە شەقامەكان و ئەنجامدانی خولی تۆپی پێ بۆ تیپە میللەكان لە هەموو شارەكانی و خولی مەشق بۆ قوتابیانی زانكۆ، سەرەڕای چەندین چالاكی دیكە، چونكە بەرپرسانی ئەم كۆمپانیا ناسراوە پێیانوایە كە ئەندامێكی كارای كۆمەڵگای كوردییە جگە لەوەی تەنیا دەزگایەكی دەستخستنی سوودە.

بنكەكانی چاككردنەوەی نیم، جیهانێكی تایبەتە بۆ حەسانەوەی ئەو كەسانەی ئۆتۆمبیلی كیا بەكاردەهێنن، چونكە خزمەتگوزارییەكان فەراهەم دەكات و وەك دەڵێن ئەگەر هۆكارەكە زانرا سەرسوڕمانی نامینێ، لەبەر ەوەی پشكنینی ئۆتۆمبیلەكانی كیا دەكرێت بەپێی سیستمێكی ئەلیكترۆنی ورد بۆیە شوێنی كەموكوڕی زۆر بە وردی لە ئۆتۆمبیلەكاندا دەدۆزرێتەوە، شوفێرەكان تووشی سەرسوڕمان دەبن لەكاتی سەردانی كردنی بنكەكانی چاككردنەوەی نیم كە دەبینن پسپۆرانی نیم گرفتێك لە بەشێكی چاوەڕوان نەكراوی ئۆتۆمبیلەكەیان دەدۆزنەوە، ئەمەش دەبێتە مایەی رەزامەندییان لەسەر كار و پسپۆرێتی و دڵنیایی شارەزایانی نیم.

لەكاتی پشكنینی گشتی ئۆتۆمبیلەكان كە لەلایەن شارەزایانی نیمەوە لە وەرشەی كاری نموونەییدا، نوێترین ئامێر و كەلوپەلی سەردەم ئەنجام دەدرێت، خاوەنی ئۆتۆمبێل دەتوانێت چای و قاوە و شەربەت بخواتەوە و كاتێكی خۆش بە سەیركردنی تەلەفزیۆن و بەكارهێنانی ئەنتەرنێت ئەمەش بۆ فەراهەم كەشێكی خۆش بۆ خاوەن ئۆتۆمبیلەكان.









خةليل بلةيى
Top