2 ھەزار خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەت ھاوکاری کران

 2 ھەزار خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەت ھاوکاری کران
ئەمڕۆ چوارشەممە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ھەماھەنگی لەگەڵ دەوڵەتی کوێت دوو کاروان ھاوکاری گەیاندە پارێزگای دھۆک.

ئەمرۆ چوارشەممە ٢٠/٩/٢٠١٧، بەمەبەستی پشتیوانیکردنی مادی خێزانە کەمدەرامەتەکان و ئەو ئاوارانەی کە لە پارێزگای دھۆکدا نیشتەجێن، دوو کاروانی ھاوکاری گەیاندە پارێزگاکە و لە دوو ناوچی جیاوازدا پێشکەشی ئاوارە و خێزانە کەمدەرامەتەکان کرا.

ھاوکارییەکان لەلایەن دەوڵەتی کوێتەوە دابین کرابوون کە لە پارسێلی خۆراکی وشک پێک دەھات و لەلایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی‌یەوە پێشکەشی ٢ ھەزار خێزانی ئاوارە و کەمدەرامەت لە پارێزگای دھۆک کرا.










باسنيوز
Top