یەکێتی بەرپرسە حکوومی و حزبییەکانی دەگۆڕێت
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، سەرکردایەتیی یەکێتی دوو لێژنەی باڵای بۆ گۆڕانکارییەکان لە پۆستە حکوومی و حزبییەکان پێک هێناوە.
ئەو دوو لێژنەیە پێشنیازی گۆڕینی ەبرپرسەکان دەداتە مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە و دوا بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت.
هەروەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، هەر بەرپرسێکی یەکێتی زیاتر لە هەشت ساڵ لە پۆستێکی حکوومیدا مابێتەوە، دەگۆڕدرێت و هەر بەرپرسێکی ئەو حزبەش زیاتر لە چوار ساڵ لە پۆستە حزبییەکەی مابێتەوە، دەگۆڕدرێت.
جگە لە گۆڕانکاریی لە پۆستە حزبییەکانی مەڵبەندەکانەوە، لێژنەی گۆڕانکاریی حزبی ”دەتوانێ“ گۆڕانکاریی لە مەکتەبی سیاسی بکات و ”پێدەچێت گۆڕانکاری لە مەکتەبی سیاسیدا بکرێت“.
باسنيوز
