یەکێتی بەرپرسە حکوومی و حزبییەکانی دەگۆڕێت

 یەکێتی بەرپرسە حکوومی و حزبییەکانی دەگۆڕێت
یەکێتیی نیشتمانیی کوتردستان بەرپرسە حکوومی و حزبییەکانی دەگۆڕێت و ماوەیەک بۆ مانەوە لە پۆستەکان، دیاری دەکات.

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی، سەرکردایەتیی یەکێتی دوو لێژنەی باڵای بۆ گۆڕانکارییەکان لە پۆستە حکوومی و حزبییەکان پێک هێناوە.

ئەو دوو لێژنەیە پێشنیازی گۆڕینی ەبرپرسەکان دەداتە مەکتەبی سیاسیی ئەو حزبە و دوا بڕیار لەو بارەیەوە دەدرێت.

هەروەک لە هەواڵەکەدا هاتووە، هەر بەرپرسێکی یەکێتی زیاتر لە هەشت ساڵ لە پۆستێکی حکوومیدا مابێتەوە، دەگۆڕدرێت و هەر بەرپرسێکی ئەو حزبەش زیاتر لە چوار ساڵ لە پۆستە حزبییەکەی مابێتەوە، دەگۆڕدرێت.

جگە لە گۆڕانکاریی لە پۆستە حزبییەکانی مەڵبەندەکانەوە، لێژنەی گۆڕانکاریی حزبی ”دەتوانێ“ گۆڕانکاریی لە مەکتەبی سیاسی بکات و ”پێدەچێت گۆڕانکاری لە مەکتەبی سیاسیدا بکرێت“.











باسنيوز
Top