سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی

 سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە سلێمانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە پایتەختی ڕۆشنبیری و لە لایەن ژمارەیەک سەرکردەی باڵای یەکێتییەوە پێشوازی لێ کرا.



کەمێک لەمەوبەر، مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن هەریەک لە فواد مەعسووم، سەرۆک کۆماری عێراق، کۆسرەت ڕەسول عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، شێخ جەعفەر، حاکم قادر حەمەجان و ژمارەیەکی دیکە لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی، هەروەها شێخ ئەدهەم بارزانی، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی - هەڵەبجەی پارتی دیموکراتی کوردستان و محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان، پێشوازی لێ کرا.



سەردانەکەی بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردنیەتی لە کەرنەڤاڵی سەربەخۆیی کوردستان کە بڕیارە دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە20/9/2017 لە یاریگای شاری سلێمانی بەڕێوە بچێت.





باسنيوز
Top