مستەفا هیجری: پشتیوانیی فەرمیی خۆمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندووە

 مستەفا هیجری: پشتیوانیی فەرمیی خۆمان بۆ سەربەخۆیی کوردستان راگەیاندووە
حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) پشتیوانیی خۆی بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان عێراق رادەگەیەنێت.



مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حدکا رایگەیاندووە، کە بە پشتیوانیی کوردانی هەموو جیهان، پرۆسەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی سەرکەوتووتر دەبێت.



مستەفا هیجری بە ئاماژەکردن بەوە بەیاننامەی فەرمیشیان دەرکردووە، رایگەیاندووە، حدکا پشتگیریی تەواو لە پرۆسەی ریفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان دەکات.



هەرچەندە ئەندام و پێشمەرگەکانی حدکا مافی بەشداریکردنیان لە ریفراندۆم نییە، بەڵام ئەو حزبە وەک پاڵپشتییەکی گیانی و مەعنەوی بۆ پرۆسەکە، کەمپینی ”بەرەو دەوڵەتی کوردستان“ لە ناوخۆی رۆژهەڵاتی کوردستان و باشووری کوردستانیش دەست پێ کردووە و داوا لە هاووڵاتییانی باشوور دەکات دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان بدەن.



ھەروەک لە کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممە 7/6/2017ـی مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ نوێنەر و سەرکردەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان، بڕیاردرا، بڕیارە رۆژی 25ـی ئەیلوولی 2017 ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان، کەرکووک و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، ئەنجام بدرێت.






باسنیوز
Top