داوای له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان دەکرێت جاودێری ئەنجامدانی ریفراندۆم بکات
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 19ی ئه‌یلولی2017، له‌نامه‌یه‌كدا، یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان كه ئاڕاسته‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كراوه، ئاماژە بەوەدكراوە، له‌لایه‌ن هه‌رێمی كوردستانه‌وه شه‌راكه‌ت له‌گه‌ڵ عێراق كۆتایی پێهاتووه، هەر بۆیە هه‌رێمی كوردستان له رێگه‌ی پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و شارستانی په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌م پڕۆسه‌یه په‌یوه‌سته له‌گه‌ڵ پرەنسیپهكان و میساقی UN و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ.
ده‌قی نامه‌كه :
سڵاو و ڕێز
ئه‌م ره‌وشه‌ی ئێستا عێراق پێیدا تێ ده‌په‌ڕێت له ده‌رئه‌نجامی شكستخواردووی پرۆسه‌ی سیاسیه به تایبه‌تی له رووی چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه و گیروگرفته‌كان و هه‌ڵپه‌ساردنی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ وای كرد ناڕه‌زایی و رق و كینه و ركابه‌ری په‌ره‌بسێنێ ناسه‌قامگیری ئه‌م ووڵاته بگرێته‌وه. سه‌ره‌ڕای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و پشتیوانانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌رامبه‌ر به تیرۆرستانی داعش هه‌رێمی كوردستان له ڕێزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م بهرهنگاریانهیه كه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر عێراق به تایبه‌تی و جیهانیش به گشتی له‌م نێودانهدا هه‌رێمی كوردستان هه‌زاران شه‌هید و برینداری به‌خشیوه له بڕی ئه‌وه‌ی حوكومه‌تی عێراق هاوكار و پشتگیری حوكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكات له رووی سه‌ربازی كه‌چی نه‌ك وه‌ك پێویست هه‌ر وای نه‌كردووه به‌ڵكوو ئه‌وه بۆ زیاتر له دوو ساڵ ده‌چێ به‌مه‌به‌ست بودجه و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستانی بڕیوه و ئه‌مه پێشێلی روونی ده‌ستووری عێراقه سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش جێ به‌جێ نه‌كردنی ماده‌ی 140ی ده‌ستوور كه كلیلی چاره‌سه‌ری زۆربه‌ی كێشه‌كان ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا واخه‌ریكه شه‌راكه‌ت و ته‌وافقی سیاسی په‌كی بكه‌وێت له‌م حالهشدا گه‌لی هه‌رێمی كوردستان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رباز بێ له قه‌یرانانه كه به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه، له رێگه‌ی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسی و شارستانی په‌نا ده‌باته به‌ر ئه‌نجامدانی ریفراندۆم، ئه‌م پڕۆسه‌یه په‌یوه‌سته له‌گه‌ڵ پرینسپهكان و میساقی UN و یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ ئه‌م كاره‌ی هه‌رێمی كوردستان ، كوردیش میله‌تێكه تایبه‌تمه‌ندی كه‌لتور و شارستانیه‌ت و زمان و ئه‌ده‌ب و هونه‌ری بیناسازی و ناو و زاراوه‌ی تایبه‌ت بۆخۆمان هه‌یه ، تێگه‌یشتنی تایبه‌ت به‌خۆمان هه‌یه له ژیان بۆ ژیان به پێی هه‌موو پێوه‌ر و بنه‌مایه‌كی یاسای نێوده‌وڵه‌تی كوردیش گه‌له (شعب)، چاوه‌ڕوان ده‌كرا كه UN پشتگیری بكردایه هه‌روه‌كو له زۆربه‌ی ووڵاتان ریفراندۆم بۆ سه‌ربۆخۆی ئه‌نجامدراوه بۆ گه‌لی كوردستان له‌م مافه به‌ده‌ر بێت، ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رێمی كوردستان له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسیه‌كانی جینۆساید ده‌پارێزێت و كۆتایی دێنێ به پشتگوێ خستنی داوا ره‌واكانی له لایه‌ن حوكومه‌تی عێراقی بۆیه یه‌كێتی په‌رله‌مانتارانی كوردستان داوا ده‌كات و چاوه‌ڕوانین كه UN رۆڵ و ئه‌ركی خۆی به‌جێ بهێنێ بۆ پشتگیری ریفراندۆم و هه‌ر رێگا چاره‌یه‌ك ئومێدبه‌خش بێت بۆ ویست و خواستی گه‌لی كوردستان و له ژێر سه‌رپه‌رشتی UN.
payamner-
