وەزارەتی پەروەردە واده‌ى تاقیكردنه‌وه‌كان و پشووه‌كانى ئه‌مساڵى خوێندن دیارى ده‌كات
"بەپێی ساڵنامەکە، تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی یه‌كه‌می ئه‌مساڵی خوێندن لە (7 / 1 / 2018)ـه‌وه ده‌ستپێده‌كات و له (15 / 1 / 2018) كۆتاییان دێت".
هه‌روه‌ها پشووی وه‌رزی یەکەم له (16/ 1/ 2018) ده‌ستپێده‌كات تا 22/ 1 بەردەوام دەبێت و ڕۆژی 23 / 1 / 2018 ده‌وامی وه‌رزی دووه‌می خوێندن، ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
ڕونیشیکردەوە، كه پشووی به‌هار له‌ڕۆژی 11/ 3/ 2018ـه‌وه ده‌ست پێده‌كات و 24/ 3 ده‌وامی خوێندنگه‌كان ده‌ست پێده‌كاته‌وه.
لێپرسراوی ڕاگەیاندنی پەروەردەی دوکان ئه‌وه‌شی خستەڕوو، كه تاقیكردنه‌وه‌كانی كۆتایی وه‌رزی دووه‌م بۆ قۆناغی ئاماده‌یی به‌شه‌كانی (زانستی، وێژه‌یی و پیشه‌یی) له 4/ 4/ 2018 ده‌ستپێده‌كات و 15ی هەمان مانگ كۆتاییان پێدێت و تاقیكردنه‌وه‌ی وه‌رزی دووەمیش بۆ پۆلە کۆتاکان له 12/ 5/ 2018ـه‌وه ده‌ست پێدەکات و 21ی هەمان مانگ كۆتاییان دێت
bas news -
