لە هەڵەبجە ماراسۆنێکی دوورمەودا بۆ سەربەخۆیی ئەنجام درا
(بێستوون بەشارەتی)، بەرپرسی ناوەندی باڵای هەڵەبجەی یەكێتیی لاوان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''ئەمڕۆ ناوەندی باڵامان بە هاوكاریی ئەنجومەنی سەركردایەتیی پارتی لە سلێمانی – هەڵەبجە، ماراسۆنێكی بۆ لاوان ساز کرد، بە ناونیشانی بەرەو سەربەخۆیی، كە زیاتر لە ۲۰۰ لاو تێیدا بەشدارییان كرد.''
(بەشارەتی) گوتیشی: ''لە ماراسۆنەكەدا یەكەم تا پێنجەمی بەشداربووانمان خەڵات كرد، كە مەودای نێوان ماراسۆنەكە ۸ كیلۆمەتر بوو، لە بەردەم مەشتەر ناحیەی سیروانەوە دەستی پێ كرد بۆ لای وێنەی شەهیدانی دەستی تیرۆریستانی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە.''
(بنار محەممەد)، كە یەكەمی ماراسۆنەكەی بەدەست هێنا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی گوت: ''خۆشحاڵ بوم كە توانیم خەڵاتی یەكەمی ماراسۆنی بەرەو سەربەخۆیی بەدەست بێنم، سوپاس بۆ ناوەندی باڵای هەڵەبجەی یەكێتیی لاوان.''
'
kdp -
