مێژوونووسێكی ناوداری توركیا: ئه‌مەریكا له پشت دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه
ئاكیون له نووسینه‌كه‌یدا دەڵێ "بارزانی له ساڵی 2016دا له ئه‌مریكا گوتوویه‌تی كه له كاتی لۆزانه‌وه كورد خه‌ونی دروستبوونی ده‌وڵه‌تی هه‌یه، ئه‌گه‌ر سه‌یری ئێستەی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكه‌ین، سنووره‌كانی كه له لۆزان كێشراوه، ته‌نیا له‌سه‌ر كاغه‌ز ماوه، بۆیه نه‌خشه‌یه‌كی تازه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كێشرێته‌وه".
ئه‌و نووسه‌ره پێیوایه ئه‌مریكا له پشت دروستبوونی ده‌وڵه‌تی كوردییه‌وه‌یه، چونكه كاتێك بارزانی قسه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كات، له پاره‌وه پێی راگه‌یه‌ندراوه كه نه‌خشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت.
رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان ئەنجام دەدرێت.
bas news -
