ئاژانسێكى ئه‌مریكی: هه‌رێمى كوردستان له ئه‌ندامێتى ڕێكخراوى (ئۆپیك) نزیك ده‌بێته‌وه
به‌پێی هه‌واڵێكى ئاژانسه‌كه، هه‌رێمى كوردستان ده‌توانێت ڕاسته‌وخۆ دواى ڕاگه‌یاندنى سه‌ربه‌خۆیی، ببێته ئه‌ندامى (ئۆپیك).
ڕێكخراوى (ئۆپیك) ڕێكخراوێكى جیهانییه و له 12 وڵات پێكدێت، كه بۆ به‌ده‌ستهێنانى داهات، به‌شێوه‌ى سه‌ره‌كى پشت به‌هه‌نارده‌ى نه‌وت ده‌به‌ستن.
به‌پێی شیكردنه‌وه‌كانى ئاژانسه هه‌واڵییه‌كه، گه‌ر كوردستان توانى سوود له ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی ببینێت، كه بڕیاره له 25ى ئه‌یلوول ئه‌نجام بدرێت و دواتر به یه‌كجاریی سه‌ربه‌خۆیی ڕاگه‌یاند، ئه‌وكات له بازاڕه‌كانى جیهاندا ده‌بێته ئه‌ندامێكى كاراى ڕێكخراوه‌كه.
ڕوونیشیكرده‌وه، كه نزیكه‌ى نیوه‌ى یه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق، ده‌كه‌وێته ژێرده‌ستى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆ.
بڕیاره ڕۆژى 25ى ئه‌یلوول، ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان به‌ڕێوه بچێت، كه له كۆبوونه‌وه‌ى مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه سیاسییه‌كان له 7/ 6/ 2017 بڕیارى لێدرا و دواتر په‌رله‌مانى كوردستانیش په‌سه‌ندی كرد.
bas news -
