لە چەمچەماڵ دوو تانکەری سووتەمەنی گڕیان گرت

لە چەمچەماڵ دوو تانکەری سووتەمەنی گڕیان گرت
نیوەرۆی ئەمڕۆ سێشەممە، لە شارۆچکەی چەمچەماڵ دوو تانکەری بەنزین و نەوت گڕیان گرت.

رەمک رەمەزان، قایمقامی شارۆچکەی چەمچەماڵ، ڕایگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2017 دوو تانکەری سووتەمەنی گڕیان گرت، تانکەرێک بەتەواوی سووتا، تانکەرێکی دیکەش تەنا سەرەکەی گڕی گرت و سووتا، خۆشبەختانە ھیچ زیانێکی گیانی نەبووە".

قایمقامی چەمچەماڵ، ئەوەشی روون کردەوە: "بەھۆی بەتینی ئاگرەکەوە بنکەکانی شارستانی چەمچەماڵ، شۆڕش، تەکیە و وێستگەی کارەبی چەمچەماڵ، بە ھەموویان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن".

ئەوەشی خستە روو کە ھۆکارەکەی نادیارە، بۆ لێکۆڵینەوە لەوبارەوە دەستی پێکردووە و دوای لێکوڵینەوە و گەیشتنە ئەنجام ھۆکارەکەی بڵاو دەکەینەوە.











باسنیوز
Top