لەسەر قەڵای کەرکووک پشتگیری لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کرا
بە ئامادەبوونی کۆسرەت ڕەسول، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەڵاح دەلۆ، بەرپرسی ئەنجومەنی سەرکردایەتیی کەرکووک - گەرمیانی پارتی دیموکراتی کوردستان و نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک، نوێنەرانی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کەرکووک و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ھاووڵاتییانی کەرکووک، کەرنەڤاڵێکی گەورەیان وەک پشتگیرییەک لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ئەنجام دا.
رۆژی 7/6/2017 لە پیرمام، مەسعود بارزانی، سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ تاوتوێکردنی پرسی ریفراندۆم، لە گەڵ لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە و لەو کۆبونەوەدا بڕیاردرا رۆژی 25/9/2017 ریفراندۆم ئەنجام بدرێت، بۆ سەربەخۆیی ھەرێمی کوردستانی، بە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستانیشەوە.
باسنيوز
