داقووق.. جوتیارێکی کورد بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە گیانی لەدەست دا

 داقووق.. جوتیارێکی کورد بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە گیانی لەدەست دا
بەڕێوەبەری ئاسایشی داقووق، گیان لەدەست دانی جوتیارێکی کوردی بەھۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە گوندێکی سنووری شارۆچکەکەیان ڕاگەیاند.

عەقید پۆڵا دەلۆیی، بەڕێوەبەری ئاسایشی داقووق، ڕایگەیاند: "سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2017، لە گوندی ئەلبومحەمەدی سەر بە شارۆچکەیی داقووق، بۆمبێکی چێنراو بە جوتیارێکی کورددا تەقیوەتەوە بەناوی کاروان جەمال شکور، بەو ھۆیەوە گیانی لەدەست داوە".

بەڕێوەبەری ئاسایشی داقووق، ئەوەشی خستە روو کە بۆمبەکە کۆن بووە و لەلایەن چەکدارانی داعشەوە دانراوە، دەشڵێت: "شەوی ڕابردوو 18/9/2017 لە گوندی (عەلی سەرای) شارۆچکەکەش بۆمبێک لەنێو دەبەیەکدا ئامادە کرابوو بۆ تەقاندنەوەی لەنێو بینایەکی چۆڵدا، بەڵام پاش ئاشکرابوونی بەبێ زیان پووچەڵ کراوەتەوە".











باسنیوز
Top