یۆنسكۆ كچە پێشمەرگەیەكی خەڵات کرد

 یۆنسكۆ كچە پێشمەرگەیەكی خەڵات کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2017 پەیجی فەرمیی دژەتیرۆری هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بابەتێكی بەناونیشانی (لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان بە ئامادەبوونی سەرۆكی چەند وڵاتێك كچە پێشمەرگەك خەڵات كرا)، بڵاوكردەوە.

هەر بەپێی ئەو بابەتەی كە بڵاو كراوەتەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 19ی ئەیلوولی 2017 ملازم كۆچەر دۆسكی لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانەوە خەڵات كراوه
ساڵانە ئەو خەڵاتە بەو كەسانە دەبەخشرێت كە كاریان بۆ نەهێشتنی توندوتیژی لە جیهاندا كردووە، ملازم كۆچەر دۆسكی ماوەی هەشت ساڵە پێشمەرگەیە، هەروەها بەهۆی ڕۆڵی لە شەڕی دژ بە داعش لەلایەن ڕێكخراوی یونسكۆ لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان و بە ئامادەبوونی سەرۆكی چەند وڵاتـێك خەڵات كرا.

باس لەوەش كراوە، كە ئەو كچە پێشمەرگەیە وتارێكی لە بارەگای نەتەوە یەكگرتووەكان پێشكەش كردووە و داوای كردووە، كە ڕێز لە ئیرادەی گەلی كورد بگیرێت.











باسنيوز
Top