وەزارەتی دارایی خشتەیەکی نوێی مووچەی بڵاو کردەوە
ئەمڕۆ سێشەممە 19/9/2017، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، کە ڕۆژی پێنجشەممە 21/9/2017، لەگەڵ دابەشکردنی مووچەی خانەوادەی شەھیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی و وەزارەتی شەھیدان و ئەنفالکراوان و وەزارەتی دارایی و ئابووری، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی ناوخۆ دابەش دەکرێت.
باس لەوەش کراوە، کە سەرەڕای ئەوەی ئەم ڕۆژە پشووی فەرمییە، بەڵام گەنجینە و بانکەکان لە دەوامی ئاسایی دان.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیاندراوەکەدا باسی لەوەش کردووە، ڕۆژی یەکشەممە 24/9/2017، مووچەی مانگی حەوتی وەزارەتی پەروەردە و وەزارەتی تەندروستی دابەش دەکرێت.
