وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئامادەین گەرەنتی مافەکانی کورد بکەین

 وەزیری دەرەوەی تورکیا: ئامادەین گەرەنتی مافەکانی کورد بکەین
وەزیری دەرەوەی تورکیا رایگەیاند، ئەگەر کێشەی کورد تەنیا مافی دەستووری بن ئەوا ئەنقەرە ئامادەیە نێوەنگیری بکات و دەشتوانێت گەرەنتی مافەکانی کورد بکات.

مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ ئەل مۆنیتەر بەر لە دەستپێکردنی 72ـەمین کۆبوونەویە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نیویۆرک، جارێکی دیکە نیگەرانی ئەنقەرەی لەبەرامبەر گشتپرسییەکەی 25ـی ئەیلوول دووپاتکردەوەو و رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لێرەوە دەتوانێت "رۆڵێکی کاریگەر بگێڕێت".

وەزیری دەرەوەی تورکیا گشتپرسی باشووری کوردستان بە" هەڵەیەکی گەورە "ناودەبات و داوا لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات گشتپرسییەکەی باشووری کوردستان بوەستێنیت، چونکە گشتپرسییە کە لە بەرژەوەندی ئاسایشی هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا نابینێت.

چاوشئۆغڵو، دەڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە پێشوازیکردن لە کۆمپانیا تورکییەکان، بەڵام لەوەتەی نرخی نەوت دابەزیوە، هەرێمی کوردستان و تەواوی وڵاتەکە بەدەست ئەم دۆخەوە گیرۆدەبوونە.

وەزیری دەرەوەی تورکیا دەشڵێت، تەنانەت لەدۆخە دژوارەکانیشدا تورکیا لەڕووی داراییەوە پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستانی کردووە، هەرێمەکە توانا داراییەکانی سنووردارن"نەک ئەوەی نەیانەویت پارەی کۆمپانیاکان بدەن".




رووداو
Top