کەمال کەرکووکی: لە سنوورەکە داعش ئاگادار کراوەتەوە خۆیان ڕادەست بکەن
کەمال کەرکووکی، بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک و بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەکانی پارتی، ڕاگەیاند: "درەنگانی ئێوارەی دوێنێ دووشەممە 2017/9/18 لە ڕێگای فڕۆکەوە دەیان ئاگاداری بەسەر گوندنشینەکانی نێوان پێشمەرگە و داعش لە سنووری میحوەری ڕۆژئاوا فڕێ درایە خوارەوە".
ئەو بەرپرسە سەربازییە دەڵێت: "لە ڕێگەی ئەو ئاگادارییەوە گوندنشینەکان ئاگادار کراونەتەوە، کە گوندەکانیان چۆڵ بکەن، هەروەها داوا لە چەکدارانی داعشیش کراوە خۆیان ڕادەست بکەن".
بەرپرسی میحوەری ڕۆژئاوای کەرکووک ڕوونیشی کردەوە: " دەتوانرێت ئەو گوندانە لە کاتێکی کەمدا کۆنترۆڵ بکرێنەوە، ئەگەر ڕێگەش بدرێت ئێستا ئێمە دەتوانین ڕزگاریان بکەین".
باسنیوز
