ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌

ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌
بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كۆببێته‌وه‌و تێیدا چه‌ند پرسێك تاوتوێ بكات و وه‌زیری دارایی به‌وه‌كاله‌ت راپۆرتێك له‌باره‌ی بابه‌تی خه‌رجی و داهات پێشكه‌شبكات.

ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه‌ كاتژمێر 11 ئه‌نجام ده‌درێت.

وتیشی كارنامه‌ی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له‌خۆده‌گرێت بابه‌تی ته‌كنیكی و یاسایی وه‌زاره‌ته‌كان گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ ده‌كرێت.

ئامانج ره‌حیم ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، یه‌كێك له‌بڕگه‌كان بریتییه‌ له‌پرسی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانییه‌كان كه‌ ده‌بێت رێكبخرێنه‌وه‌ ،چونكه‌ ده‌سه‌ڵاته‌كانیان تێهه‌ڵكێش ده‌بێت، دواتر كۆمیته‌یه‌ك كاری له‌سه‌ر ده‌كات و په‌یڕه‌وێكی بۆ ده‌رده‌چێت.



خه‌ندان
Top