له مێردین یاسای قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندرا
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی پارێزگاری مێردین، چه‌ند چه‌كدارێك له نوسه‌یبین خۆیان حه‌شار داوه، بۆیه تاوه‌كو ده‌ستگیر نه‌كرێن یاخود نه‌كوژرێن، یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ هه‌ڵناگیرێت.
هه‌ر له راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، كه بۆ پاراستنی گیان و ماڵی هاووڵاتیان قه‌ده‌خه‌كردنی هاتوچۆیان راگه‌یاندووه، تا مه‌ترسی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه نه‌هێڵن.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌كی زۆره بوونی په‌كه‌كه له باكوور لاواز بووه و چالاكی سه‌ربازییان كه‌مه، به‌ڵام جاروبار هێرش ده‌كه‌نه سه‌ر كاروانی سه‌ربازی توركیا، بۆیه له به‌رامبه‌ردا حكوومه‌تی توركیا یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی هاتوچۆ راده‌گه‌یه‌نێ، كه ئه‌وه‌یش زیانی به‌ر ده‌كه‌وێت له‌و بڕیاره هاووڵاتیانن، چونكه به هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانن له ماڵه‌وه بچنه ده‌ره‌وه و پێداویستی خۆیان ئاماده بكه‌ن.
bas news-
