توركیا 25 هه‌زار سه‌رباز ره‌وانه‌ی ئیدلیب ده‌كات
رۆژنامه‌ی (پۆسته)ی توركی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ توركیا 80 كامیۆن ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی گه‌یاندووه‌ته شاری هه‌تای و له‌وێوه ئه‌و ئۆتۆمبێلانە ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ئیدلیب، كه ئێستە له‌ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئه‌حرار شامدایه.
هه‌روه‌ها ئاشكرای كردووه، كه توركیا و رووسیا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئیدلیب بخه‌نه ژێر ركێفی توركیاوه، بۆ ئه‌مه‌شیان له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانا رێككه‌وتنه‌كه كراوه و له نزیكترین كاتیش‌دا ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی ئیدلیب ده‌ست پێده‌كات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی رۆژنامه‌كه، توركیا 25 هه‌زار سه‌رباز به‌شداری پێ ده‌كات له‌و شه‌ڕه و ئه‌و سه‌ربازانه‌ش له‌وێ ده‌مێننه‌وه.
bas news-
