لە سلێمانی خۆپێشاندانێکی فرەوان بۆ پشتگیری لە ڕیفراندۆم بەڕێوەدەچێ
دەشتی جەمال ئەندامی ناوەندی سەربەخۆیی کوردستان ڕاگەیاند "ئێمە وەكو کۆمەڵێک لە حزب و رێکخراوی سیاسی و جەماوەری، دژی بڕیارەکەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بانگەواز بۆ خەڵکی کوردستان دەکەین، بۆ ئەوەی بەشداری لە گردبوونەوەیەکی جەماوەری بكەن".
گوتیشی "داوا لە خەلکی کوردستان دەکەین، بەشداری بکەن لە دژی ئەو بریارەی پەرلەمانی عێراق، بە پێداگریکردن لەسەر ئەنجامدانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان".
رۆژی 25ی ئەم مانگە ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان بەڕێوەدەچێت.
bas news-
