سەعدی پیرە: سبەینێ شاندی ڕیفراندۆمی کوردستان دەچێتە بەغدا

سەعدی پیرە: سبەینێ شاندی ڕیفراندۆمی کوردستان دەچێتە بەغدا
ئەندامی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم، (سەعدی پیرە) ئاشکرای کرد، بڕیارە سبەی شاندی ھەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی پرۆسەی ڕیفراندۆمەوە سەردانی بەغدا بکات.

(سەعدی ئەحمەد پیرە) بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''بڕیار وایە سبەی، ڕۆژی سێشەممە، شاندی لیژنەی باڵای ڕیفراندۆم سەردانی بەغدا بکات، بۆ گفتوگۆ دەربارەی پرۆسەی ڕیفراندۆم لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان.''

لەبارەی ئەندامانی شاندەکەوە (سەعدی ئەحمەد پیرە) دەڵێت: ''ئەو شاندەی سەردانی بەغدا دەکات، ھەمان ئەو شاندە دەبێت، کە پێشتر سەردانی بەغدای کردووە.''

ئەو شاندە سەردانی بەغدا دەکات لە زۆرینەی لایەنە سیاسییەکان و پێکھاتەکانی ھەرێمی کوردستان پێک دێت.
kdp-
Top