پەرلەمان و حکوومەت سەبارەت بە چاککردنی مووچە کۆ دەبنەوە
پەرلەمانی کوردستان دوای ئەوەی لە هەینیی ڕابردوودا کارا کرایەوە، ئەمڕۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکانی پەرلەمان و چەند لیژنەیەکی پەرلەمان کۆ بووەوە و لە کۆبوونەوەکەشدا بڕیار درا، سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەران دانیشتنێکی تایبەت لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان بکەن.
لە دوای تەواوبوونی کۆبوونەوەکە، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان، (بێگەرد تاڵەبانی)، ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند، کە بڕیاریان داوە میوانداریی حکوومەت بکەن، سەبارەت بە پاشکەوتی مووچەی فەرمانبەران و دواتریش پەرلەمانی کوردستان بڕیاری خۆی دەدات.
kdp-
