ئەمڕۆش فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانیان بایکۆت کرد

ئەمڕۆش فراکسیۆنە کوردستانییەکان دانیشتنی پەرلەمانیان بایکۆت کرد
پەرلەمانتارێکی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاشکرای کرد، ھەر پێنج فراکسیۆنەکەی کورد، ئەمڕۆش بەشداریی دانیشتنی پەرلەمانی عێراقیان نەکرد و بایکۆتیان کرد و دواتریش سوننەکان لە نێوخۆیاندا لێیان بووە شەڕەبۆکس .

(ئەشواق جاف)، پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ''ئێمە لەگەڵ سەرۆکی پەرلەمان وا ڕێک کەوتبووین، کە جارێکی دیکە کارێک نەکەن، دژی کورد بێت، بەڵام ئەوان بەنیاز بوون ئەمڕۆش، جارێکی دیکە، بڕیاری ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک بخەنە ناو بەرنامەی کار و دەنگ لەسەر کۆمسیۆن بدەن و ئێمەش بایکۆتی دانیشتنی ئەمڕۆمان کرد.''

(ئەشواق جاف) گوتی: ''دانیشتن دەستی پێ کرد، بەڵام بووە کێشە و سوننەکان لە نێوخۆیاندا کردیانە شەڕەبۆکس و بەو ھۆیەوە کۆبوونەوە بۆ نیو سەعات دوا خرا.''

(جاف) ڕوونیشی کردەوە: ''ئەمڕۆ دواین دانیشتنی پەرلەمان بوو، ئێمەش بڕیارە ئەمڕۆ بگەڕێینەوە بۆ ھەرێمی کوردستان و تا دوای ڕیفراندۆم ھیچ کۆبوونەوەی دیکە ئەنجام نادرێت''.
kdp-
Top