رانیە.. لە دەروازەی شار ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو دەکرێتە مۆنۆمێنت
خۆشناو حەسەن، گوتەبێژی ھاتوچۆی ڕاپەڕین ڕایگەیاند: "لە مەراسیمێکدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەر و کۆمەڵێک بەرپرسی پەیوەندیدار، لە دەروازەی شاری ڕانیە پەردە لادرا لەسەر ئۆتۆمبێلێکی تێکشکاو بە ڕووداوەکانی ھاتوچۆ".
گوتەبێژی ھاتوچۆی راپەڕین، ئەوەشی خستە روو کە بیرۆکەکە ھی کارمەندێکی ھاتوچۆ بوو کە بۆ یەکەمجارە لە سنوورەکە ئەو کارە کراوەو ئامانجیش لێی ئەوەیە کە شۆفێران سەرپێچییەکانی ھاتوچۆیان بیر بکەوێتەوە و پابەند بن بە ڕێنماییەکانی ھاتوچۆوە".
باسنیوز
