وەزیری دارایی دەستی لە گۆڕان كێشایەوە

 وەزیری دارایی دەستی لە گۆڕان كێشایەوە
ئەمڕۆ دووشەممە رێباز حه‌ملان وه‌زيرى دارايى و ئابوورى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند كە بڕیاری وازهێنانی له‌ بزوتنەوەی گۆڕان داوە.

حه‌ملان له‌ بەیاننامەكەیدا به‌ وردى ئه‌زموونى كاری له‌نێو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕاندا باس كردووە، رەخنەی لە بزوتنەوەی گۆڕان گرتووە بەوەی به‌شێك له‌ به‌رپرسەكانى گۆڕان داوای كاری ناياساييان لێ كردووه‌، ئه‌ويش جێبه‌جێ نه‌كردووە، بەم هۆیەوە گۆڕان هه‌وڵى ته‌خوينكردنی داوه‌.












باسنيوز
Top