گەنجانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نامەیەک ئاراستەی ئەردۆگان دەکەن

 گەنجانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نامەیەک ئاراستەی ئەردۆگان دەکەن
گەنجانی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نامەیەک ئاراستەی سەرۆک کۆماری تورکیا دەکەن و داوای لێ دەکەن دۆستایەتیی کورد لە دەست نەدەن.

لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) و (تویتەر)، ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی هەرێمی کوردستان، لە ڕێگەی (هاشتاگ)ێکی تایبەتەوە، نامەیەکیان ئاراستەی ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆک کۆماری تورکیا کردووە و نووسیویانە: ”ئێمە دۆستی تۆین، لە دەستمان مەدە).

ئەم نامەیە لە کاتێکدا دێت کە لەناوخۆی تورکیا، ڕەگەزپەرستانی ئەو وڵاتە فشارێکی چڕیان خستووەتە سەر ئەردۆگان، بۆ ئەوەی هەڵوێستی توند بەرامبەر بە سەربەخۆیی کوردستان وەربگرێت.

هاشتاگەکە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک):

هێمای (@) دادەنێیت، ئینجا ناوی (Receb Tayyib Erdogan) هەڵدەبژێریت کە پێگە تایبەتەکەی بە فەرمی لەلایەن کۆمپانیای (فەیسبووک)ەوە ناسێنراوە، دواتر ئەم نووسینە دادەنێیت:( We are your friend, don't lose us! #KurdistanReferendum).

هاشتاگەکە بۆ تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر):

دەتوانیت ئەم نووسینە بەکار بهێنیت (Recep Tayyip Erdoğan We are your friend, don't lose us! #KurdistanReferendum @RT_Erdogan ).











باسنيوز
Top