کەرکووک.. تەقێنەوەیەک ڕووی دا
زانیارییەکان باس لەوە دەکەن لە تەقێنەوەکەدا کەلە گەڕەکی (واست) ڕووی داوە و لە باشووری کەرکووک هەڵکەوتووە، هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە.
هەتا ئێستا لەبارەی ئەنجامدەران و چۆنیەتیی ئەو تەقینەوەیە، زانیاریی ورد لە سەرچاوەکانەوە بڵاو نەکراوەتەوە.
دوێنێ یەکشەممەش لە گەڕەکی (عەدەن)ی کەرکووک لەلایەن تیرۆریستانەوە ئۆتۆمبێلێک تەقێندرایەوە کە سێ هاووڵاتی شەهید و 11 کەسی دیکەش شەهید بوون.
بەڕای چاودێران و دەزگا ئەمنییەکانی کەرکووک، تیرۆریستان و دوژمنانی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی کوردستان لە بەرەبەری ڕیفراندۆمدا هەوڵی پشێوی و ئاڵۆزی لە شاری کەرکووک و دەوروبەری دەدەن.
باسنيوز
