بەرپرسانی گۆڕان بانگەشەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی یەکێتی دەکەن

 بەرپرسانی گۆڕان بانگەشەی کەمبوونەوەی دەنگەکانی یەکێتی دەکەن
ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، ڕای دەگەیەنێت، بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو دەنگەكانی یەكێتی لەبەر مەترسی دایە.

عەبدولڕەحمان موهەندیس، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی و سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ڕایگەیاند: "لیستەكەی (بەرهەم سالح) مەترسییە بۆ سەر دەنگەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەیە، بەڵام مەترسی بۆ سەر دەنگەكانی بزووتنەوەی گۆڕان نابێت".

هاوكات بیستوون فایەق، پەرلەمانتاری كوردستان لەسەر فراكسیۆنی گۆڕان،ڕایگەیاند: "لیستە نوێیەكەی (بەرهەم ساڵح) پەیوەندیی بە دۆخی یەكێتییەوە هەیە، لەناو یەكێتییەوە دێتە دەرەوە، بۆیە دەزانم زۆرترین دەنگی یەكێتی دەبات و كاریگەریی لەسەر یەكێتی دەبێت".

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان، پێی وایە ڕێژەی دەنگەكان و ژمارەی كورسییەكان لە هەڵبژاردنەكاندا بڕیار لەسەر بەهێزبوونی قەوارەكەی (بەرهەم ساڵح) دەدات".

شەممەی ڕابردوو 16/9/2017 جێگری دووەمی سكرتێری گشتیی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، ناوی قەوارە نوێیەكەی لە كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان تۆمار كرد.













باسنیوز
Top