ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: گوشارێکی زۆرمان لەسەرە

 ئەندامێکی جڤاتی گشتیی گۆڕان: گوشارێکی زۆرمان لەسەرە
ئەندامێکی جڤاتی گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان رایدەگەیەنێت، کە سەرکردایەتیی حزبەکەی گوشارێکی زۆری لەسەرە.

عەزیمە نەجمەدین، ئەندامی جڤاتی گشتیی گۆڕان، رایگەیاند، ”رەنگە“ لە داهاتوودا قسەیەک لەبارەی رێککەوتنی حزبەکەی و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بکەن.

عەزیمە نەجمەدین هەروەها رایگەیاند، کە ئەندام و لایەنگرانی گۆڕان گوشارێکی زۆریان خستووەتە سەر سەرکردایەتیی ئەو حزبە بۆ هەڵوەشاندنەوەی رێککەوتنەکە، بەڵام لە ئاستی سەرەوە ”جارێ هیچ دیار نییە“.

رۆژی سێشەممە 17ـی ئایاری 2016، بە ئامادەبوونی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، کۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی تاڵەبانی و نەوشیروان مستەفا، رێکخەری گشتیی گۆڕان رێککەوتننامەی هاوبەشیان لەنێوان حزبەکانیان واژۆ کرد.









باسنيوز
Top