سێ پێشمەرگە بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە گیانیان لەدەست دا
موقدەمی مافپەروەر ئازاد تەھا، بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆی دھۆک ڕایگەیاند: "کاتژمێر 11 و 30 خولەکی پێش نیوەرۆی ئەمڕۆ دووشەممە 18/9/2017، لەسەر ڕێگای بەردەڕەش- کەڵەک، بەھۆی ڕووداوێکی ھاتوچۆوە، کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێکی بارھەڵگر و بچووکدا ڕووی داوە، سێ ھاووڵاتی گیانیان لەدەست داوە".
گوتیشی: "بەپێی زانیارییەکانی ئێمە، ئەو سێ ھاووڵاتییەی لە ڕووداوەکەدا گیانیان لەدەست داوە، ھەرسێکیان پێشمەرگەن".
بەرپرسی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی پۆلیسی ھاتوچۆی دھۆک، باسی لەوەش کرد، کە دوای ڕووداوەکە دەستبەجێ تیمەکانی پۆلیسی ھاتوچۆ گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە، تەرمی ئەو ھاووڵاتییانەی گیانیان لەدەست داوە، ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش کراون.
باسنیوز
