ئەندامێکی سەرکردایەتیی پارتی: مالیکی پارەیەکی زۆری بۆ دژایەتیکردنی ڕیفراندۆم بەفیڕۆ دا
ھیوا ئەحمەد مستەفا، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕاگەیاند: "ئەو پارەیەی کە نووری مالیکی بۆ بانگەشەی گرووپی (نەخێر) و دژی سەربەخۆیی کوردستان خەرجی کردبوو، سەرکەوتوو نەبوو“.
ڕوونیشی کردەوە، ”لەو ڕۆژەوە کە یاریگاکەی سلێمانی چۆڵ بوو، دەنگی (بەڵێ) بەتەواوەتی سەرکەوت و ئەو پارەی نووری مالیکی بۆ ئەو مەبەستە تەرخانی کردبوو، بەئاودا چوو، چونکە بەرھەمی نەبوو".
ئەو ئەندام سەرکردایەتییەی پارتی ئەوەشی خستە ڕوو: "دەنگی (بەڵێ) لە کوردستان سەرکەوتنی بەرچاو بەدەست دەھێنێت و ئەو گرووپەش کە دروست کرابوو، لە شکست دان و لە جووڵە کەوتوون".
پێشتر ئاژانسی (ئۆرشەلیم پۆست) لە ڕاپۆرتێکدا ئاشکرای کرد کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگەی نووری مالیکییەوە، هەوڵەکانی بۆ دروستکردنی ئاستەنگ لەبەردەم ڕیفراندۆم چڕ کردووەتەوە. ئەوەشی ڕوون کردبووەوە کە مالیکی پارەیەکی زۆری بۆ دژایەتیکردنی سەربەخۆیی کوردستان بە شاسوار عەبدولواحید، خاوەنی کەناڵی (NRT) داوە.
باسنيوز
