بەرپرسێکی گۆڕان: بەرهەم ساڵح بەشێک بوو لە هۆکاری کێشەکانی ناو یەکێتی
ساماڵ عەبدوڵا، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیاند: "ئەو لیستەی کە لە لایەن بەرھەم ساڵح دروست کراوە، ھیچ کاریگەرییەکی لەسەر دەنگەکانی بزووتنەوەی گۆڕان نابێت، بەڵکوو بەتەنیا کاریگەری لەسەر دەنگەکانی یەکێتی دەبێت".
بە بڕوای ئەو ئەندامەی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان، بەرهەم ساڵح کە جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بووە، ”هۆکاری بەشێک لە کێشەکانی ناو یەکێتی بووە“. گوتیشی: ”بەرهەم ساڵح کێشەی لەگەڵ مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی یەکێتیدا ھەبووە".
ڕۆژی شەممە 16/9/2017، بەھەم ساڵح، جێگری دووەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی، چەند نوێنەرێکی بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردن و ڕاپرسی لە هەرێمی کوردستان کرد و قەوارەیەکی سیاسیی تازەی تۆمار کرد.
باسنیوز
