رۆزنەفت و هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر راکێشانی بۆری گاز

 رۆزنەفت و هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر راکێشانی بۆری گاز
کۆمپانیای رۆزنەفت و حکومەتی هەرێمی کوردستان رێککەوتن لەسەر دامەزراندنی بۆڕی هەناردەکردنی گازی سرووشتی کوردستان بۆ تورکیا.

کۆمپانیای رۆزنەفت بڕی 1 ملیار دۆلار تەرخان دەکات بۆ راکێشانی بۆڕی گازی سرووشتی بۆ تورکیا. بۆری هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان توانای گواستنەوەی ساڵانە 30 ملیار مەتری سێجا گازی سرووشتی هەیە.

بۆری گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان ساڵی 2019 بۆ مەبەستی بەکارهێنانی ناوخۆ تەواو دەبێت. هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان لەرێی ئەو بۆرییەوە ساڵی 2020 دەستپێدەکات.

بەپێی سەرچاوەکانی ئاگادار لە رێککەوتنی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆزنەفتی رووسیا ، کۆمپانیای رۆزنەفت وەبەرهێنانێکی گەورە دەکات لە کەرتی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بە دامەزراندنی بۆری هەناردەکاری گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا و ئەوروپا.

کۆمپانیای رۆزنەفت پێشتر گرێبەستێکی لەگەڵ حکومەتی هەرێم کوردستان واژۆکردبوو بۆ پەرەپێدانی پێنج بلۆکی نەوتی و هەروەها کڕێنی نەوتی هەرێمی کوردستان.

ئێستا بەم گرێبەستە نوێیە لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیای رۆزنەفت، کۆمپانیاکە ئامادەیی دەربڕیوە سەرمایەی پێویست بۆ راکێشانی بۆری هەناردەکردنی گازی سرووشتی هەرێمی کوردستان بۆ تورکیا دابین بکات.

بڕی ئەو سەرمایەیە کە کۆمپانیای رۆزنەفت ئامادەیە تەرخانی بکات بۆ راکێشانی بۆرییەکە 1 ملیار دۆلارە. هەناردەکردنی گازی سرووشتی بۆ تورکیا و ئەوروپا، هەرێمی کوردستان دەکاتە یاریکەرێکی گەورە لە بازاڕی وزەی جیهانیدا.






رووداو
Top