جەعفەر ئێمنکی بۆ مالیکی: چیتر زێدەڕۆیی مەکە و ڕێگە نادەین خۆت و کەسانی هاوشێوەت، پێتان بگاتە کوردستان
لە لێدوانێکدا، جەعفەر ئێمنکی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، ئاماژەی بەوە کرد کە نووری مالیکی، جێگری سەرۆک کۆماری عێراق، لە ڕۆژی 17ی ئەیلوولی 2017، لە دیدارێکیدا لەگەڵ باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق، گوتوویەتی کە ڕێگە نادات ئیسرائیلی دووەم لە باکووری عێراق دروست ببێت.
ئێمینکی جەختی لەوە کردووەتەوە: ”ئەو وتانە لە دەمی کەسێک دێتەدەر کە لە دیکتاتۆری و تاکڕۆییدا لە مێژووی عێراق وێنەی نەبووە و سەرچاوەی وێرانی و نەھامەتیی ھەموو عێراقییەکانە“.
جەختیشی لەوە کردووەتەوە کە لە بارەی بابەتی ئیسرائیل، ”ئەوەندەی ئەو پیاوە عەرەبی لە ماوەی دەسەڵاتی خۆیدا کوشتووە، ئیسرائیل نەیکوشتووە. ئەو نانی خەڵکی کوردستانی بڕیوە، بەڵام ئیسرائیل ھیچی لەدژی کوردستان نەکردووە“.
لە کۆتاییشدا ئێمنکی داوای لە مالیکی کردووە، ”چیتر زێدەڕۆیی نەکات و لەوە دڵنیا بێت کە گەلی کوردستان ڕێگە نادات ئەو و کەسی ھاوشێوەی ئەو، پێیان بگاتە کوردستان و حوکمی کوردستان بکەن“.
باسنيوز
باسنيوز
