سیروان بارزانی زانیاری لەبارەی ھێرشە خۆكوژییەكی داعش بۆ مەخموور ئاشكرا دەكات

سیروان بارزانی زانیاری لەبارەی ھێرشە خۆكوژییەكی داعش بۆ مەخموور ئاشكرا دەكات
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ - مەخموور، لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگەیاند، شەوی رابردوو سێ چەکداری داعش لە سنووری مەخموور هێرشیانکردووەتە سەر کەمپێکی هێزەکانی ئەمریکا، کە لەو سنوورە جێگیرکراون، بەڵام هێرشەکە تێکشکێندراوە.

گوتیشی، دوو لە خۆکوژەکان کوژراون و یەکێکی دیکەشیان خۆی تەقاندووەتەوە، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانێکی نەبووە.

سەبارەت بە رۆڵی هاوپەیمانان لە دوای ئەنجامدانی ریفراندۆم سیروان بارزانی راشیگەیاند، هاوپەیمانان لە دوای ریفراندۆمیش لە هاوکاریکردنی هێزەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە تیرۆر بەردەوامدەبن.
K24-
Top