توركیا ده‌چێته نێو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌وه
نووسه‌رێكی دیاری رۆژنامه‌ی (سۆزجو) ئاشكرای ده‌كات، توركیا پێ ده‌نێته نێو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و چاوه‌ڕوانی 2019 ناكات، چونكه ئاكپارتی حاڵی خراپه، بۆیەش دژایەتی ریفراندۆمی سەربەخۆیی كوردستان دەكەن.
جان ئه‌تاكلی نووسه‌ری دیاری (سۆزجو)، له وتارێكیدا كه ئه‌مڕۆ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئاشكرای ده‌كات كه به‌رپرسێكی نزیكی ئاكپارتی په‌یوه‌ندی پێوه كردووه، پێی راگه‌یاندووه كه توركیا له 15ی ته‌مووزی 2018 ده‌چێته نێو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و چاوه‌ڕوانی 2019 ناكرێت.
جان باس له‌و به‌رپرسه‌ی ئاكپارتی ده‌كات، كه هه‌رچی گوتبێت راست ده‌رچووه و به‌رپرسێكی نزیكی ناو حكوومه‌ت و ئاكپارتییه.
ئه‌و پێی گوتووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان بۆی ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌گه‌ر چاوه‌ڕوانی 2019 بكات، جه‌هه‌په ده‌توانێ كاندیدێكی زۆر به‌هێز بكاته ركابه‌ری ئه‌و، خۆیان به باشی كۆده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له 2018 بچێته نێو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر زۆره ئه‌ردۆگان 50+1 بهێنێ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌وه سه‌ركۆماری توركیا.
پێشتریش زۆرێك له شاره‌زایانی سیاسی له توركیا باسیان له‌وه كردبوو، كه ئه‌ردۆگان توركیا ده‌خاته نێو هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خه‌ته‌وه، هه‌ر بۆیه دژایه‌تی ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات تا ده‌نگی نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كانی توركیا بۆ لای خۆی رابكێشێت.
هه‌روه‌ها له كاتی نه‌هێنانی ده‌نگی پێویست بۆ بوون به سه‌ركۆمار، ده‌یه‌وێت هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ مه‌هه‌په‌دا بكات تا بتوانێت ببێته‌وه به سه‌رۆكی توركیا. ئاشكراشه كه مه‌هه‌په پارتێكی نه‌ته‌وه‌په‌رسته و به ئاشكرا دژایه‌تی خۆی بۆ ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یاندووه.
BAS NEWS-
