سبەی فیگه‌ن یوكسه‌كداغ دادگایی دەكرێ
پەرلەمانتار فیگه‌ن یوكسه‌كداغ هاوسه‌رۆكی پێشووی هه‌ده‌په، بڕیاری داوه سبەی دووشەممە له دانیشتنی دادگاییكردنیدا ئاماده نه‌بێت، چونكه ئه‌و هۆڵه‌ی بۆ دادگاییكردنه‌كه ئاماده كراوه، زۆر بچووكه، كەچی پێدەچێ بە زۆر ببردرێت.
یوكسه‌كداغ كه مافی ئه‌ندام په‌رله‌مانیان لێ سه‌ندووەته‌وه، هه‌روه‌ها دادگای ده‌ستووری توركیا وه‌كو هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په‌ش دووری خستووەته‌وه، به‌یانی دووه‌م دانیشتنی دادگاییه‌كه‌ی به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ئه‌و به‌شداری تێدا ناكات.
باسیمه كۆنجا گوته‌بێژی باڵی ئافره‌تانی هه‌ده‌په، ئاماژه‌ی دا كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هۆڵه‌ی بۆ دادگاییه‌كردنه‌كه ئاماده كراوه كه له‌ناو زیندانه و زۆر بچووكه و ته‌نیا 20 كه‌س له‌خۆ ده‌گرێت، بۆیه یوكسه‌كداغ ئاماده‌ی دادگاییه‌كه نابێت و به سووكایه‌تی ده‌زانێت.
فیگه‌ن له 4_11_2016 به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی پروپاگنده‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه، ده‌ستگیر كرا، له 4ی ته‌مووزی ئه‌مساڵیش داوای لێ كرا به شێوه‌ی ڤیدیۆكۆنفرانس ئاماده‌ی دادگاییكردنه‌كه‌ی بێت، كه‌چی ئه‌و ره‌تی كرده‌وه، بۆیه دادوه‌ر بڕیاری دا بهێننه ناو دادگاوه و داواش كرابوو 100 ساڵ زیندانی بكرێت.
ئه‌و له‌وێدا گوتی "ئێمه ئه‌گه‌ر یه‌ك سه‌ده‌ی تریش ته‌مه‌نمان هه‌بووایه هه‌ر له‌سه‌ر هه‌مان بۆچوونی خۆمانین، داوای ئێمه بۆ هه‌ر سه‌ده‌یه‌ك ته‌نیا ئاشتییه".
به‌ڵام دادوه‌ر دانیشتنه‌كه‌ی بۆ كاتێكی نادیار دواخست، به‌یانیش دانیشتنی دووه‌می دادگایی ده‌ست پێده‌كات.
BASNEWS-
