په‌رله‌مانتارێكى عێراق: وڵاته زلهێزه‌كان نه‌ك ڕازین به ڕیفراندۆم به‌ڵكو پێداگریشی لێده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێكى عێراق ئاشكراى ده‌كات، به‌شێك له وڵاته زلهێزه‌كان ته‌نها له میدیاكاندا سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، له پشت كه‌والیسه‌كانه‌وه نه‌ك هه‌ر ڕازین، به‌ڵكو پێداگریشى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه.
ئه‌حمه‌د جه‌ربا، یه‌كێك له نوێنه‌رانى نه‌ینه‌وا له په‌رله‌مانتارى عێراق، ڕای گه‌یاند: "ئێمه ده‌توانین ببینه به‌شێك له گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و كێشانه‌ى به‌هۆى ڕیفراندۆمه‌وه دروست بوون".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه پێشبینیان ده‌كرد دواى قۆناغى داعش، هێوربوونه‌وه و زمانى گفتوگۆ بێته ئاراوه، به‌ڵام ئێستا زمانێكى توند له نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا، دروست بووه. گوتیشی: "زۆرێك له وڵاته زلهێزه‌كان له میدیاكاندا ڕیفراندۆمى كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام له پشت په‌رده‌وه نه‌ك ڕه‌تى ناكه‌نه‌وه، به‌ڵكو ڕازین و پێداگریشی له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، هه‌روه‌ك پیرۆزباییش له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ن".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو، كه ئێستا هه‌وڵێك هه‌یه بۆ هێوركردنه‌وه، گوتیشی: "دانیشتنێك به ئاماده‌بوونى سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكى كوتله سیاسییه‌كان بۆ كۆتاییهێنان به‌و قه‌یرانه، ده‌كرێت".
چه‌ند ڕۆژێكه لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان، به‌رامبه‌ر هه‌رێمى كوردستان یه‌كیان گرتووه و له دانیشتنێكى په‌رله‌ماندا، ڕیفراندۆمى هه‌رێمى كوردستانیان ڕه‌تكرده‌وه و له دانیشتنێكى دیكه‌شدا، پارێزگارى كه‌ركووكیان له پۆسته‌كه‌ى لادا، به‌ڵام هه‌رێمى كوردستان سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم له 25ى ئه‌یلوول.
BAS NEWS-
