سیده‌كان.. به‌هۆى تۆپبارانه‌كانی ئێرانه‌وه دوو كۆڵبه‌رى كورد بریندار بوون
به‌هۆى تۆپبارانه‌كانى سوپاى پاسدارانی ئێرانه‌وه دوو كۆڵبه‌رى كوردی خه‌ڵكى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان له ناوچه‌ی كێله‌شین له سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان برینداربوون.
ئیحسان چه‌له‌بى، به‌ڕێوه‌به‌رى شاره‌دێی سیده‌كان، راگه‌یاند: "پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه (17-9-2017) به‌هۆى تۆپبارانه‌كانى كۆمارى ئیسلامى ئێران، له‌كێله‌شینی سنوورى شاره‌دێى سیده‌كان، دوو كۆڵبه‌رى خه‌ڵكی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان برینداربوون".
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ئه‌و دوو كه‌سه به‌په‌له گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ى فریاكه‌وتنى سۆران و ئێستا له ژێر چاودێرى پزیشكیدان.
BAS NEWS-
