دەزگای خێرخوازیی بارزانی باخچەی ساوایانی دیبەگەی نۆژەن کرایەوە
ئەمڕۆ سێشەممە ١٧/٩/٢٠١٧ لە مەراسیمێکدا باخچەی ساوایانی دیبەگە پاش نۆژەن کردنەوە کرایەوە، کە ٧٠ منداڵی ٤ بو ٥ ساڵان لە باجچەکەدا وانەیان پێشکەش دەکرێت.
بەڕێوەبەری باخچەی ساوایانی دیبەگە، رای گەیاند: "یەکەمجارە کە ئەم باخچەی ساوایانە نۆژەن بکرێتەوە، سوپاسی دەزگای خیڕخوازیی بارزانی و LDS دەکەین، بۆ ئەو خزمەتەی بە منداڵانی ئێرەیان کردووە".
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە کۆتایی مەراسیمەکەدا دیاری پێشکەش منداڵانی باخچەکە کرد.
باسنيوز
