ھەڵەبجە.. دەست بەسەر بڕێکی زۆر حەب و دەرماندا گیرا
لە ڕاگەیاندراوێکی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور نێدراوە ، تێدا ھاتووە: "لە بەرواری 13/9/2017، لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی شارەزوور، ھێزەکانمان بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی سلێمانی توانیان لە خانەباخێکدا لە ناوچەی نەورۆڵی، لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە، دەستبگرن بەسەر 117 کارتۆن حەب و دەرمان".
لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەش روون کراوەتەوە: "سێ کارتۆن لەو حەبانە لە جۆری ترامادۆڵن و حەبەکانی تر دەرمانی پزیشکین و بەشێوەی نایاسایی کاری گواستنەوە و کڕین و فرۆشتنی پێوە کراوە و بەنیاز بوون لە ڕێگەی سنوورەکانەوە بیبەنە دەرەوەی ھەرێمی کوردستان".
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەوەش خراوەتەڕوو: "بۆ ئەو مەبەستە تۆمەتبارێک بەناوی (ە . ع . ع) فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکەش کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەی زیاتر لەو بارەیەوە بەردەوامە".
باسنیوز
