سەرکردەیەکی زەحمەتکێشان: باشترین بژارە بۆ سەربەخۆیی هەر ڕیفراندۆمە

 سەرکردەیەکی زەحمەتکێشان: باشترین بژارە بۆ سەربەخۆیی هەر ڕیفراندۆمە
ئەندامێکی دەستەی سەرۆکایەتیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، کە بەغدا هیچ شەراکەتێکی قبووڵ نەکردووە، بۆیە گەلی کوردستان ئەم بڕیارەی داوە و پەشیمان بوونەوەشی تێدا نییە.

سەعد خالید گوتی: "بەغدا ناتوانێت شەراکەت قەبووڵ، بکات جارێک بە بەودجە بڕین و جارێک بە نەناردنی هاوکاریی سەربازی و جارێک بە هێرشکردن نەیتوانی شەراکەت قەبووڵ بکات، بۆیە گەلی کوردستان بڕیاری خۆی داوە و پەشیمان نابێتەوە بەدڵنیاییشەوە خەڵکی کوردستان (بەڵێ) هەڵدەبژێرن، چونکە هیچ هیوایەک نەماوە و ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆمیش وەڵامی پێشنیارەکانی هاوپەیمانان دەداتەوە کە زۆربەی ئاراستەکان بۆ ئەوەن کە پشتیوانی لە ئیرادەی گەلی کوردستان بکەن کە ئەویش پشتیوانییە لە ریفراندۆم".

ئەوەشی خستە ڕوو: "بەغدا بێ هیوا بووە لەوەی کوردستان ڕازی بکات بۆ دواخستن، بۆیە لەکات و ساتی خۆیدا خەڵکی کوردستان بڕیاری خۆیان دەدەن و لە ناوچە کوردستانییەکانیش خەڵک بە هەستیارییەوە بە (بەڵێ) دەنگ بە سەربەخۆیی کوردستان دەدەن".












باسنیوز
Top