سلێمانی.. باندێكی گه‌وره‌ی دزی و ڕێگری ده‌ستگیر کران
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی (PUKmedia) زمانحاڵی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانیدا هاتووە: "ئەو باندە له 171 وێستگه‌ی سووته‌مه‌نی و 8 ماڵ و چه‌ندین شوێنی گشتی و تایبه‌ت به زه‌بری چه‌ك دزییان لە هاووڵاتیان كردووه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه: "ئه‌و بانده له چه‌ندین گرووپ و كه‌س پێكهاتوون و به بڕیاری دادوه‌ر 20 كه‌س له دز و ڕێگره‌كان ده‌ستگیر كراون و ئێستاش لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونە لەو بارەوە دەستی پێکردووە".
هەتا ئیستا وردەکاری و زانیاریی زیاتر لەبارەی ئەم ڕووداوە و ناسنامەی کەسە دز و ڕێگرەکان و ئەو باندە ئاشکرا نەبووە
باسنيوز
