عەبدوڵا وەرتی: ھیچ فشارێکی دەرەکی ناتوانێ ڕیفراندۆم دوا بخات

 عەبدوڵا وەرتی: ھیچ فشارێکی دەرەکی ناتوانێ ڕیفراندۆم دوا بخات
ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ڕای گەیاند: "بڕیارمان داوە ڕیفراندۆمی ھەرێمی کوردستان، لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا بەڕێوە بچێت و گوتیشی: "ھیچ فشارێکی دەرەکی ناتوانێ ئەنجامدانی ڕیفرۆندۆم دوا بخات".



عەبدوڵا وەرتی، ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم، لەمبارەوە ڕای گەیاند: "، ڕاگەیاند: "پڕۆسەی ریفرۆندۆم پەیوەندیی بە ئیرادەی خەڵکی کوردستانەوە ھەیە، چونکە ئەو مافە تایبەتە بە گەلی کورد، بۆیە ھیچ فشارێکی دەرەکی ناتوانێت، پڕۆسەی ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دوا بخا و گوتیشی: "ئەنجومەنی باڵای ڕیفرۆندۆم لە کۆبوونەوەکانی ڕابردوید بڕیاری داوە ڕیفراندۆم لە کاتی خۆیدا بەڕێوە بچێت، بۆیە دڵنێام ڕۆژی 2017/9/25 ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی لە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکان بەڕێوە دەچێت."



ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای ڕیفراندۆم ئاماژەی بەوەش کرد: "ھەنگاوەکانی ڕیفراۆندۆم زۆر بە باشی چوونەتە پێشەوە، ھەروەھا ھاووڵاتیانی کوردستان، بە گڕوتینێکی بەھێزەوە بانگەشە بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم دەکەن، بێگومان ئەوەش پێمان دەڵێت، بەھۆی ھەڵوێستی ھاونیشتمانیانەوە ڕیفراندۆم لە ڕۆژی دەنگداندا ئەنجامێکی باشی دەبێت".



باسنيوز
Top